شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: تەنیایی لەبارەی شیعر: ١٣٧٩/٠٣/١٤ هەتاوی، زەنگیاوێ چاک دەزانم کە تەنیایی چ ڕەنگێکی تاڵی هەیە مەڵی دڵم لە ناو ڕکەی چ ژینێک و حاڵی هەیە بەڵام تەنیا، ئەی تەنیا خۆشەویستەکەم هەر چەندە تا تۆم دڵبەر بی هەر بە تەنیا دەمێنمەوە شەرت بێ وەکوو مەجنوونی لەیل لە سەر کێکی سووتاوی دڵ غەیری شەمی ئەوینی تۆ نەتوێنمەوە، نەتوێنمەوە